ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك چوار بڕیاری ده‌ركرد
(0) /
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا چوار بڕیاری ده‌ركرد و یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می پارێزگاكه‌یه كه له‌پشكی توركمانه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دوشه‌ممه به ئاماده‌بونی 50+1ی ئه‌ندامان پێنجه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و تێیدا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه درا:
یه‌كه‌م:
هه‌ڵبژاردنی جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری كه‌ركوك كه له‌پشكی توركمان.
دوه‌م:
ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
سێیه‌م:
ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
چواره‌م:
ده‌نگدان له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قایمقامیه‌ته‌كانی یه‌كه ئیداریه‌كانی (حه‌ویجه، دوبز، داقوق).
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: