١٨٧ حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە

(0) / / عراق / زایەڵە تای خوێنبەربوون عێراق تەندروستی


Oct 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سائر سەبری، بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٨٧ حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە هەمان کاتدا گەیشتبووە ٥٠٠ حاڵەتی توشبوون.

 ئەمساڵ ڕێژەی توشبوون یەک لەسەر سێی ساڵی ڕابردووە ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی ڕشاندنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵە لە گوندەکان.

بەپێی ڕاپۆرتێکى ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە  ٤٠٪ ئەو كەسانەی تووشی دەبن گیان لەدەست دەدەن، نەخۆشییەكە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

کامەران کەریم