هۆشداری له‌سه‌ر جۆرێك‌ بتڵی غازی ماڵان‌ ده‌درێت، مه‌ترسی ته‌قینی هه‌یه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە غاز


Oct 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی گه‌یاند: دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاری بۆ فرۆشتنی جۆرێك له‌‌ بتڵی غازی ماڵان كه‌ له‌ پلاستیك دروستكراوه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ نمونه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی كراوه‌ بۆ پشكنین.

وتیشی: دوای پشكنین ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ بتڵه‌ نه‌گونجاوه‌ و شیاوی به‌كارهێنان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری ٩٠ باڕی نییه‌.

راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنین و نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پیشه‌سازی، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشتنی له‌ بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و له‌هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداریدا؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ بتڵه‌ پلاستیكییه‌ چینییانه‌ مه‌ترسی ته‌قینیان لێده‌كرێت و جێگه‌ی مه‌ترسین، هاوڵاتیان له‌و جۆره‌ بتڵه‌ غازه‌ پلاستیكییه‌ به‌كارنه‌هێنن. 

کامەران کەریم