دەست بە خەرجکردنی یەکەم مینحەی مانگانەی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەکرێت
(0) /
زایەڵە - نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "سبەی پێنجشەممە 17ی 10 دەست بە دابەشکردنی مینحەی یەکەم مانگی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا: "لەسەر فەرمانی جەنابی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مینحەکە دەدرێت و مینحەکەش لەسەر خەرجیی وەزارەتی ئەوقافە، بڕەکەی مانگانە 250 هەزار دینارە و هەزار و 500 مامۆستای ئایینیی خۆبەخش لە هەموو شارەکان دەگرێتەوه.
نەبەز ئیسماعیل ئاشکراشی کرد، ئەو مینحەیەی دابەش دەکرێت هی مانگی نۆیە و مەرجی پێدانی ئەو بڕە پارەیەش ئەوەیە، کە خۆبەخش بێت و هیچ مووچەیەکی لە حکوومەت نەبێت.
وەزارەتی ئەوقاف جەختی کردووەتەوە، کە مینحەکە بۆ مانگەکانی 9، 10و 11و 12ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و هەوڵیش هەیە بۆ ساڵی داهاتوو ڕێگاچارەی دیکەی یاسایی بۆ مامۆستایانی خۆبەخش بدۆزرێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: