زانیاری نوێ لهبارهی ئاسایی بونهوه پهیوهندیهكانی كۆرهك تیلیكۆم
(0) /
زایەڵە - زەهرە بەچاری، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق،:دوای چەندین گفتوگۆ و دانیشتن، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمپانیاکە.
"بەپێی رێککەوتنەکە؛ کۆڕەک تیلیکۆم لە ماوەی شەش ساڵدا، ملیارێک و 250 ملیۆن دۆلار دەداتە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، کە لەسەر کۆمپانیاکە کەڵەکە بووە، لەبەرامبەردا ئەو کۆت و بەندانەی لەسەر کۆمپانیاکەن، هەڵبگیرێن و پەیوەندییەکانی ئاسایی ببێتەوە."
کۆمپانیای کۆڕەک بە نووسراوی فەرمی، رەزامەندیی دەربڕیوە کە پارە کەڵەکەبووەکانی سەری بداتەوە."
سەرەتا بڕیاربوو پارەکە بدرێتەوە وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام وەزارەتی دارایی رەتیکردەوە و رایگەیاند دەستەی گواستنەوە و گەیاندن، پەیوەندارە بە وەرگرتنەوەی پارەکە. بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە، نووسراو بۆ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کرا، ئەویش لە وەڵامدا داوای لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن کرد، پارەکە وەربگرێتەوە، بۆیە ئێستا دەستەکە سەرقاڵی گرتنەبەری رێکارە کارگێڕی و داراییەکانە
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: