دوایین زانیاری لەبارەی دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق پەرلەمان حەلبوسی سیاده


Oct 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - چوارچێوەی هەماهەنگیی دوو رۆژ پێش ئێستا كۆبووەوە ئەو پرسەی لەلای خۆی بەزۆرینەی دەنگ یەكلا كردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناكۆكیی لەنێوان لایەنە شیعەكان هەیە، چونكە ئەوانیش دابەش بوونە و ناتوانن پاڵپشتیی لە یەك كاندید بكەن.

فارس ئەلفارس، سەركردەی فراكسیۆنی سەدارەی سوننە، رایگەیاندووە، "مەرج و بڕیارەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رەت دكەینەوە، بەتایبەت كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پێویستی بەوەیە سوننەكان یەكلایی بکەنەوە و پێویست ناكات شیعەكان دەستوەردان بكەن."

چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت موحسین مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەوەكالەت، لە بەڕێوەبردنی پۆستەكە بەردەوام بێت، تا ئەوكاتەی كاندیدی دڵخوازی خۆی دەكاتە سەرۆكی پەرلەمان.

نزیكەی ساڵێكە دادگای فیدراڵی، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی لەسەر سکاڵای یەکێک لە پەرلەمانتارەکان لەپۆستەكەی دوورخستووەتەوە.

کامەران کەریم