لە مانگیێکدا زیاتر لە شەش ھەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی جیابوونەوە تەڵاق


10 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق:  لە مانگی ئەیلولی رابردوودا ٢٩ ھەزار و ٩٠٩ گرێبەستی ھاوسەرگیری ئەنجامدراوە، کە دووەم مانگە لەمساڵدا بەرزترین حاڵەتەکانی ھاوسەرگیری تێدا ئەنجامبدرێت، کە لە مانگی کانونی دووەمی رابردووی ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠ ھەزار گرێبەستی ھاوسەرگیری ئەنجامدرابوو. 

 لە مانگی ئەیلولدا، زیاتر لە شەش ھەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، کە ئەو ئامارانە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە. 

بەگشتی، رێژەی جیابوونەوە بەراورد بە ھاوسەرگیری بە جێگیری ماوەتەوە کە ٢٢%ە، واتە لە ھەر ١٠٠ حاڵەتێکی ھاوسەرگیری، ٢٢یان بە جیابوونەوە کۆتاییان دێت.

کامەران کەریم