لەهەرێم؛ هەڵبژاردنی تایبەت بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد
(0) /
زایەڵە - هەڵبژاردنی تایبەت بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
پڕۆسەکە چۆن دەبێت؟
ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 7:00 دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر 6:00ـى ئێوارە دەنگدان بەردەوامبێت.
چەند کەس مافی دەنگدانی هەیە؟
لە دەنگدانى تایبەتدا، 215 هەزار و 960 کەس کە دەکاتە 7%ـى دەنگدەرانى گشتیی.
لەدەنگدانی تایبەت ئەندامانى وەزارەتەکانى ناوخۆ و پێشمەرگە و هێزەکانى ئاسایش و بەندکراوان و هەندێک لە نەخۆشی نەخۆشخانەکان دەتوانن دەنگ بدەن.
لە هەرێمى کوردستان و حەوت پارێزگاى عێراق رۆژى 18ـى 10ی 2024 پرۆسەى دەنگدانى تایبەت بەرێوەدەچێت، 109 بنکەى دەنگدان بۆ 215 هەزار و 960 دەنگدەرى تایبەت ئامادەکراوە.
زۆرترین دەنگدەرى تایبەت لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە بازنەى هەولێرە کە 89 هەزارو 791 دەنگدەرى هەیە و بازنەى هەڵبژاردنى هەڵەبجە کەمترین دەنگدەرى تایبەتى هەیە کە 952 دەنگدەرە.
دەنگدەرانى تایبەت
هەولێر 89,791 دەنگدەر...... سلێمانى 78,661.....دهۆک 40,956......هەڵەبجە 952..... بەغداد 2,847 .... نەینەوا 1,038....سەڵاحەدین 574 ...کەرکوک 488....دیالە 266..ئەنبار 196..واست 191
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: