ئێران: سینوار دەبێتە نموونەیەک بۆ گەنجان و منداڵان کە بەردەوام دەبن لە ڕێگای ئازادی فەڵەستین
(0) /
زایەڵە - لەدوای شەهیدکردنی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کوشتنی ئەو سەرکردەیە ڕۆحی مقاوەمە بەهێز دەکات.
شەهیدکردنی یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی شەهید ئیسماعیل هەنیە و بەهێزترین سەرکردەی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ئیسرائیل، لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لەمەودوا دۆخی شەڕی غەززە بگۆڕێت.
ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "سینوار دەبێتە نموونەیەک بۆ گەنجان و منداڵان کە بەردەوام دەبن لە ڕێگای ئازادی فەڵەستین، تا ئەو کاتەی داگیرکاری و دەستدرێژی بەردەوام بێت، مقاوەمە بەردەوام دەبێت".
تێبينيێك بنێرە: