ئایەتوڵڵا خامنەیی: سینوار گورزی کوشندەی حەوتی ئۆکتەوبری بە یادگار هێشتەوە / حەماس بە زیندوویی دەمێنێتەوە
(0) /
زایەڵە - پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە شەهادەتی یەحیا سینوار بڵاو بووەوە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی گەلانی موسڵمان و گەنجانی ناوچەکە کردووە جەختی لەوە کردەوە: حەماس زیندووە و بە زیندووی دەمێنێتەوە.
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی گەلانی موسڵمان و لاوانی ناوچەکە کردووە، ڕێزی لە موجاهیدی قارەمان، فەرماندە "یحیی السنوار" گرتووە.
جەختیان کردووە: "بەرەی خۆڕاگری هەروەها کە بە شەهیدبوونی یەرکردە پێشەنگە دیارەکانی خۆی لە پێشڕەوی نەوەستا، بە شەهید بوونی سینواریش بە کەمترین شێوە ناوەستێت ان شاءاللە. حەماس زیندووە و بە زیندووی دەمێنێتەوە.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری؛
بسم الله الرّحمن الرّحیم
گەلانی موسڵمان! گەنجانی بەغیرەتی ناوچەکە!
موجاهیدی پاڵەوان، فەرماندەی یەحیا سینوار، تەڤلی هەڤاڵانی شەهیدی بوو.
ئەو کەسایەتی درەوشاوەی بەرخۆدان و موجاهیدەت بوو؛ بە ئیرادەی پۆڵایین لە بەرانبەر دوژمنی ستەمکار و دەستدرێژیکار وەستا؛ بە ڕاوێژ و دلێری زللەی لێدا؛ گورزێکی کوشندەی حەوتی ئۆکتەوبری بە یادگار هێشتەوە و بە سەربەرزی و عیززەت بەرەو میعراجی شەهیدان هەڵفڕی.
کەسێکی وەک ئەو، کە تەمەنی لە شەڕی دژ بە دوژمنی قۆرخکار و چەپەڵدا بەسەر بردووە، جگە لە شەهیدبوونی شایستەی خۆی، هیچ کۆتایییەکی دیکەی نییە. بێگومان لەدەستدانی ئەو بۆ بەرەی خۆڕاگری بە ئازارە، بەڵام ئەم بەرەیەش بە شەهیدبوونی کەسایەتییە دیارەکانی وەک شێخ ئەحمەد یاسین و فەتحی شەقاقی و ڕێنتیسی و ئیسماعیل هەنیە لە پێشڕەوی نەوەستا و لەگەڵ شەهیدبوونی سینواریش. ان شاءاللە حەماس زیندووە و بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
وەک هەمیشە لەگەڵ موجاهید و تێکۆشەرانی دڵپاکدا دەمێنینەوە؛ بتوفیق من الله و عونه.
پیرۆزبایی شەهیدبوونی برامان یەحیا سینوار لە بنەماڵەکەی و هەڤاڵانی و سەرجەم ئازیزانی جیهاد ڕێگای خودا دەکەم و سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی دەکەم.
والسّلام علی عباد الله الصّالحین
سیّدعلی خامنهیی
تێبينيێك بنێرە: