کۆمسیۆن زانیاری نوێی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە

(0) / / هەڵبژاردن / کۆمسیۆن زایەڵە هەڵبژاردن


Oct 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دوایین راپۆرتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی دەنگدانی تایبەت:

  215 هەزار و 960 دەنگدەر تۆمار کراون، 208 هەزار و 521 کەس کە دەکاتە 97% بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە.

165 بنکە و 749 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەبوون.

سندووقەکانی دەنگدانی تایبەت بەبێ کێشە داخران و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنیی بەرچاو و دیار تۆمارنەکران."

لە کۆی گشتیی 203 هەزار 773 دەنگدەریان پیاو و چوار هەزار و 748 دەنگدەریان ژن بوون.

189 هەزار و 857 دەنگدەری خوێندەوار و 18 هەزار و 664 دەنگدەری نەخوێندەوار هەبوون.

205 هەزار و 620 دەنگدەر پەنجەمۆریان تۆمار کراوە و "ژمارەی حاڵەتەکانی دەرنەچووی پەنجەمۆریش گەیشتە 2901 حاڵەت."

کاتژمێر 07:00ی بەیانیی رۆژی شەممە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 06:00ی ئێوارە بەردەوام بوو، جگە لە پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگاکانی دیکە دەنگدان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە میدیاکان بڵاویان کردەوە تا ئێستا، پارتی بە پلەی یەکەم و یەکێتیی بەپلەی دووەم و نەوەی نوێ بە پلەی سێیەم توانیویانە دەنگدانی تایبەت بۆخۆیان یەکلا بکەنەوە.

کامەران کەریم