وادەی دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران، ئاشکرا کرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم ئابووری کوردستان


Oct 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  سایلۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، وەك سایلۆی هەولێر جووتیاران ئاگادار دەكەینەوە، رۆژی سێشەممە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەست پێ دەكات، لە زنجیرە (2298) تا زنجیرە (2470) كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە، لە سایلۆی هەولێر چەك وەردەگرن.
 
باس لەوەشكراوە، سایلۆی قوشتەپە جووتیاران ئاگادار دەكاتەوە رۆژی سێشەممە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەست پێ دەكات، لە زنجیرە (624) دەست پێ دەكات تا زنجیرە (740) كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە كردووە، لە سایلۆی  قوشتەپە چەك وەردەگرن. 
 
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە کاتژمێر نۆی بەیانی تا  یەكی دوای نیوەڕۆ، چەك دابەش دەكرێت و پارەكانیان لە بانكی بەحركە وەردەگیرێت.
 
جەختیش لەوەکراوەتەوە، ⁠ئەو كەسەی چەكی بەناوە دەبێت خۆی ئامادە بێت یان بریكارنامەی پەسەندكراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەك وەفاتی كردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریكارنامەی گشت وارسەكان.
 
کامەران کەریم