بۆ رۆژی ھەڵبژاردن؛ ٢٥ تیمی فریاکەوتنی خێرا لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێتەوە

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە هەڵبژاردن سلێمانی


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی سلێمانی رێکاری تایبەت بۆ رۆژی ھەڵبژاردن دەگرێتەبەر و ٢٥ تیمی فریاکەوتنی خێرا لە سەنتەری شار بڵاودەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە رۆژی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕێکاری تەندروستی دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش ٢٥ تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.

راشیگەیاندوە، ھەموو نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن، ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس ئامادەکراوە تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت، ھەروەھا تیمەکانی تەندروستی ئامادەدەبن لەناو مەڵبەندە تەندروستییە ئێشکگرەکان.

کامەران کەریم