کۆمیسیۆن: ھیچ کێشە و پێشێلکارییەک لە دەنگدانی تایبەت نەبووە

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە هەڵبژاردن کوردستان


1 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

کۆمیسیۆن دەڵێت، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت پێوانەیی بووە و ھیوادارە ئەو رێژەیە لە دەنگدانی گشتیش دوبارە بێتەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان و چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و دەزگاکانی راگەیاندنەوە چاودێری کراوە، ھیچ کێشە و پێشێلکارییەکی تێدا تۆمارنەکراوە.

راشیگەیاندووە، دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەچووە و رێژەی بەشداریی پێوانەیی بووە، ئومێدەواریشە لە دەنگدانی گشتیشدا ھاوشێوەی دەنگدانی تایبەت، ھاوڵاتییان بە گەرموگوڕییەوە بەشدار دەنگدان بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دەنگدانی تایبەت، ھەزار و ٩٢٦ چاودێران لە بنکەکانی دەنگدان ئامادەبوون، ٣ ھەزار و ٧٥٠ نوێنەری قەروارە و لایەنە سیاسییەکانیش چاودێری پرۆسەکەیان کردووە.

کامەران کەریم