بەگوێرەی پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتو، باران بارین و سەرما دەستپێدەکات
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانى پێشبینى دەکات کە لەمڕۆوە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور بێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێكی كەم لەناوچە شاخاویەكانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و پلەکانى گەرماش تا 5 پلە دادەبەزن.
کەشناسى و سلێمانى لەبارەى کەشوهەواى سبەینێوە پێشبینى دەکرێت کە ئاسمان ساماڵ بێ ، لەكاتەكانی ئێوارەدا بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور بگۆرێت و پلەکانى گەرماش تا 4 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەش كردووە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ :
هەولێر : 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
سۆران : 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: