چەند بڕیارێکی گرنگ لەبارەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست

(0) / / کردستان / زایەڵە فەرمانبەرانی گرێبەست


4 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست چەند بڕیارێکی گرنگی لەمبارەیەوە دەرکرد
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و فەرمانگەکان بەگوێرەی هەمان ئەو مەرج و پێداویستیی و پێوەر و رێکارە یاساییانەی کە لە حکوومەتی فیدڕاڵی بۆ ئەم بابەتە جێبەجێ دەکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی خستووەتە روو: "لە کاتی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەری گرێبەست ئەو بڕوانامەیەی بۆ هەژمار دەکرێت کە لە رێکەوتی دەستبەکاربوونی وەک فەرمانبەری گرێبەست بە فیعلی هەیبووە نەک ئەو بڕوانامەیەی پێی دامەزراوە یان لە دوای دەستبەکاربوونییەوە بەدەستی هێناوە."
روونیش کراوەتەوە: "وەزارەتی دارایی و ئابووریی و ئەنجوومەنی گشتیی راژە بەهەماهەنگی وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجوومەنی راژەی فیدڕاڵی ئەم بڕیارانە جێبەجێ دەکەن."
 
کامەران کەریم