ئێران: هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشەکەی سەر ماڵی نەتانیاهوو نییە
(0) /
زایەڵە - حکومەتی ئێران رەتیکردەوە، هیچ پەیوەندییەکی هەبێت بە هێرشە درۆنییەکەی، کە کرایە سەر ماڵی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.
نوێنەرایەتیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، رەتیدەکەنەوە ئێران هیچ پەیوەندییەکی هەبێت بەو هێرشە درۆنیەی کە کراوەتە سەر ماڵی نەتانیاهوو لە ناوچەی قیساریای ئیسرائیل.
ئەو هەڵوێستەی ئێران لە کاتێکدایە، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە نوێترین لێدوانیدا لەسەر هەوڵی کوشتنەکەی رایگەیاند، "دەستوپێوەندەکانی ئێران" هەوڵی تیرۆرکردنی خۆی و خێزانەکەیان داوە، دەبێت باجێکی قورس بدەن.
تێبينيێك بنێرە: