ڕیکۆردی سەیروسەمەری پاشا لە NBAدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان پاشا NBA


Oct 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی تیپی باسکەی لۆس ئەنجلۆس لەیکەرز بەم زوویانە ڕیکۆردێکی سەیر لە NBA بەجێ دەهێڵێت.

لیبرۆن جەیمس ئەستێرەی بەئەزموونی تیپی باسکەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز، وەرزی رابردوو لە NBA ڕیکۆردی کەریم عەبدولجەباری تێپەڕاند و بووە زۆرترین گۆڵکەر لە مێژووی لیگ و یەکەم یاریزان بێت کە بگاتە ڕیکۆردی 40 هەزار خاڵ.

تۆمارە نوێکەی جەیمس زۆر خۆش نییە. ئەگەر پاشا لە وەرزی نوێدا 6 لێدانی لەدەست بدات، ئەوا ڕیکۆردی 14,481 لێدانی لەدەستدانی کۆبی برایانت دەشکێنێت و بەتەنیا لە سەرەوەی لیستی ئەو یاریزانانە دەبێت کە زۆرترین لێدانیان لەدەستداوە. 

هەروەها جەیمس ڕیکۆردی کەریم عەبدولجەبار دەبەزێنێت ئەگەر 850 خولەکی تر لە لیگدا یاری بکات، دەبێتە خاوەنی ڕیکۆردی زۆرترین خولەک لە NBAدا.