مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
(0) /
زایەڵە ـ راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی:
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمرۆ (2024-10-22) لە بارەگای نوێی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بەرێوەچوو، تاوتوێی دەرەنجامەکانی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد کە رۆژی(20/10/2024) لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو..
مەکتەبی سیاسی وێڕای پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و بە پیرەوەچوونی بەرچاویان لە پرۆسەی دەنگدان، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هەڤاڵانی یەکێتی و کاندیدە تێکۆشەرەکان و جەماوەری وەفاداری حزبی شەهیدان کرد کە سەروەری گەورەیان لە دوو هێندەکردنی دەنگەکانی یەکێتی تۆمار کرد و بە کەمپینی پڕ جۆش و خرۆشیان بە سەرۆکایەتی هەڤاڵ سەرۆک بافڵ توانییان پەیامی راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و دروستکردنی هاوسەنگی هێز بەرجەستە بکەن و راستگۆیی گوتاری ڕاست و رەوای یەکێتییەکەیان دووپات بکەنەوە کە هەر ئەم پەیامەش نەخشەڕێی سیاسەتی داهاتووی یەکێتیی دەبێت لە نوێکردنەوەی دیموکراتییانە و دادپەروەرانەی پرۆسەی سیاسی و سیستمی حکومڕانی لە سەرجەم بوارەکان کە هەمووشیان لە خزمەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکەکەمان دەبێت.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دوای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنەی پرۆسەی هەڵبژاردن و بڕیاردان لە دەستپێشخەری و سیاسەتی ژیرانە بۆ ئامانجەکان، لەهەمان کاتدا هەڤاڵان و دامەزراوەکانی یەکێتی راسپارد بە هەمان گیانی بەرزی یەکێتییانەوە، لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بکرێت و سەرکەوتنەکانی حزبەکەیان لە پرۆسەکانی دیموکراتی لە کەرکوک و لە هەرێمی کوردستان، بە سەرکەوتنی گەورەتر لە عیراق پتەو و تۆکمە بکەن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: