وادەی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا کرا
(0) /
زایەڵە - عەبدولرەحمان جەزائیری، سەركردە لە رەوتی حەسمی وەتەنی سوننەكان دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی كەسایەتیەك بۆ سەرۆكی پەرلەمان یەكلابووەتەوەو (80%) هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رێككەوتون لەسەر هەڵبژاردنی مەحمود مەشهدانی.
تەنها هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەتوانن كێشەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلابكەنەوەو زۆرینەشیان رێككەوتون لەسەر هەڵبژاردنی مەشهەدانی.
دادگای باڵای فیدراڵی 14ـی تشرینی دووەمی 2023، کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر محەمەد حەلبووسی هێناوە و لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوور خراوەتەوە تاوەکوو ئێستا پەرلەمانی عێراق چوار جار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ شوێنگرەوەی حەلبووسی کۆبووەتەوە بەڵام هەر چوار جارەکە بەهۆی ناکۆکی نێو ماڵی سوننەکان پرۆسەکان شکستیان هێناوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: