هۆشدارییەک بۆ ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە

(0) / / کردستان / زایەڵە حەج کوردستان


Oct 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچوه‌، له‌ سبەینێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ سه‌ردانی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆ‌كانی زاخۆ، سۆران، راپه‌رین، گه‌رمیان' بكه‌ن بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

هاوڵاتیان بڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كو گوژمه‌ی یه‌كه‌م بهێنن، تاوهک‌وو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.

پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه‌ ئاماده‌بێت و لەگەڵیدا پاسپۆرتی پێبێت.

دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 3ی (تشرینی یەكەم/11)ی ئەمساڵ ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له‌ جیاتی ئەو  ناوێكی یه‌ده‌گ به‌ پێی ڕێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه‌.

کامەران کەریم