کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان


Oct 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەی گەرمی لە تۆمار کراوى دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 25  پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 23 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 22 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 26 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 24  پلەى سیلیزى
زاخۆ      : 22  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى
سۆران    :  22 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   27 پلەى سیلیزى

کامەران کەریم