هێرش كرایە سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانی تورکیا
(0) /
زایەڵە - لەبەردەم وێستگەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی لە ئەنقەرە تەقینەوەیەک ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەیە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا هێرشەکە بە "تیرۆریستی" ناودەبات و دەڵێت، "کوژراو و بریندارمان هەیە".
وەزیری ناوخۆی توركیا ڕاشیدەگەیەنێت:هێرشەکە بۆسەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانی بووەو كوژراو بریندارهەیە.عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: هێرشێكی چەكداری کرایە سەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانی تورکیا و دواتر تەقینەوە ڕویدا و بەهۆیاشەوە کوژراو و بریندار هەیە.میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، یەکێک لە و چەكدارانەی هێرشەكەیان ئەنجامداوە خۆی تەقاندۆتەوە و ئەوەی دیکە پێکدادانی چەکداری ئەنجامدەدات.
تێبينيێك بنێرە: