پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەست پێ دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان دۆلار


Oct 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەمەودوا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەست پێ دەکات و، بڕیارەکە لە ڕێگەی بانکی جیهانه‌وه‌ لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، بانکی جیهان ئامادەیی خۆی بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیارن لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەربڕیوە و ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پرۆسەکە لە جێبەجێ کردن دایە، بە ئامانجی سوودمەندبوونی گەشتیارانی ڕاستەقینە لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندیی عێراق.

به‌پێی زانیاریه‌كان بانکی جیهان نووسراوی فەرمی بانکی ناوەندیی عێراقی بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی پێ گەیشتووە و هەماهەنگی تەواو لە نێوان بانکی جیهان و بانکی ناوەندیی عێراق لەم بارەوە هەیە .

بانکەکەش بە مه‌به‌ستی دەستپێکردنی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران سەردانی فڕۆکەخانەکانی کردووە و داوای دابینکردنی شوێنی لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی کردووە، بانکەکە چاوەڕوانی دابینکردنی شوێن و وەڵامی هەردوو فڕۆکەخانەکەیە.

کامەران کەریم