داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە نۆ ملیار دینارە     

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی داهات


Oct 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 19ی تشرینی یەكەم تا 25ی تشرینی یەكەم، بڕی نۆ ملیار و 80 ملیۆن و 174 هەزار و 425 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی نۆ ملیار و 80 ملیۆن و 174 هەزار و 425 دینار بووە، بەجۆرێك كە لە سەدا 86ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و لەسەدا 14ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و لەسەدا سفری داهاتەكەش بەشێوەی مەقاصە بووە.

کامەران کەریم