دۆخی تاران ئاساییە

(0) / / ایران / زایەڵە تاران ئێران ئیسرائیل


Oct 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دیمەنی ئێستای ئێران لەسەر شاشەی میدیای ئەو وڵاتە ئاماژە بە دۆخی ئاسای رۆژەکە دەدات دوای هێرشەکەی ئیسرائیل و بە هێرشێکی ترسنۆکانە نیشانی دەدات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) دوی بڵابوونەوەی هەواڵی هێرش بۆ سەر ئێران  سەرچاوەکان لە ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند هیچ هێرشێک بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی سوپای پاسداران لە ڕۆژئاوا یان باشووری ڕۆژئاوای تاران نەکراوە و ئەو دەنگانەی کە بیستراون پەیوەندییان بە کاردانەوەی بەرگری ئاسمانی سوپا لە سێ شوێنی دەوروبەری تاران لەگەڵ پەلامارێکی سەربازی هەبووە.
هاوکات هێڵی ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند کە گەشتەکان لە سەرجەم هێڵەکان تا کاتێکی نادیار هەڵوەشاوەتەوە.
لایەنە پێوەندی دارەکان لە حکومەتی ئێران ڕایانگەیاند بەرگری ئاسمانی ئێران بە سەرکەوتوویی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە.