پەرلەمانی عیراق لەسەر پرسی گەراندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناکۆکەکان کۆدەبێتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە کوردستان پەرلەمان عێراق


Oct 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پرسی گەراندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ خاوەنەکانیان کۆدەبێتەوە   .
 
سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و سێ پڕۆژە یاسا کە ناکۆکی زۆریان لەسەرە دەخاتە دەنگدانەوە، کە بریتین لە گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ خاوەنەکانیان، ھەمواری یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی.
 
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبونەوەکانی دەستپێبکاتەوە و کارنامەی کۆبونەوەکە لە شەش تەوەر پێکدێت کە یەکێکیان دەنگدانە لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشووی بەعس بۆ گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ خاوەنەکانیان.
 
هەروەها، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پرۆژەی ھەمواری یاسای باری کەسێتی و پرۆژە بڕیاری لێبوردنی گشتی، کە فراکسیۆنەکان لەسەریان ناکۆکن و بەھۆی ئەو ناکۆکییەش دەنگدان لەبارەیانەوە دواخراوە.
 
کامەران کەریم