ئەرتەشی ئێران شەهیدبوونی دوو سەربازی لە هێرشەکەی ئیسرائیل ڕاگەیاند
(0) /
زایەڵە - ئەرتەشی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەكەیان، دو سەربازییان شەهیدبوونە.
ئەرتەشی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دو سەربازمان لە كاتی روبەڕوبونەوەی هێرشەكەی ئیسرائیلدا شەهیدبوونە.
ئەرتەشی كۆماری ئیسلامی ئێران ناسنامەی سەربازەكانی بە حەمزە جەهاندیدە و محەمەد مەهدی شاهڕۆخی فەر ڕاگەیاند.
تێبينيێك بنێرە: