سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: بە توندی دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆسەر ئێران ئیدانە دەکەین
(0) /
زایەڵە - سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە توندی دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدانە دەکات، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی دەوڵەتانە و هەنگاوێکی دیکەیە بۆ ناسەقامگیری ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتەئەستۆ و بەپەلە کاربکات بۆ کۆتاییهێنان بەو دەستدرێژیانە و رێگریکردن لە فراوانبونی ململانێکە.
هاوکات هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دوپاتدەکەینەوە و هەر جۆرێك لە جۆرەکانی گرژی رەتدەکەینەوە، هەروەها دوپاتیدەکەینەوە پشتیوانی لە فەڵەستینیەکان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواکانیان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان لەسەر خاکی نیشتمانیی فەڵەستین، سەرەڕای پێویستیی کارکردنی بەپەلە بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژی بۆسەر براکانمان له غەززه و لوبنان و گەیشتن به چارەسەرێك، کە ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا بەدیبهێنێت.
سەرۆکایەتی کۆمار
2024-10-26
تێبينيێك بنێرە: