کردنەوەی لقی نوێی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید لە شاری سلێمانی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانک هەرێم ڕەشید ڕافیدەین


Oct 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرچاوەیەکی ئاگادار  ئاشکرای کرد، لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا لقی نوێی بانکی رافیدەین و رەشید لە پارێزگای سلێمانی دەکرێنەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێکدا لەگەڵ ماڵپەری“بەغداد الیوم” ڕایگەیاندووە، “ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی لقی بانکی رافیدەین و رەشید لە پارێزگای سلێمانی دراوە”، ئاماژەی بەوەشکردووە “شوێنەکە لە سەر شەقامی 60 مەتری دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، “لقێکی بانکی بازرگانی عێراقی لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە، هەروەها لقی بانکی بازرگانی عێراق لە دەڤەری گەرمیان و ڕاپەڕین دەکرێتەوە، بە ئامانجی زیادکردنی سەنتەرەکانی تەوتینی مووچە لە بانکە فیدراڵیەکان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی پێنجشەممە (24ی تشرینی یەکەمی 2024) ڕایگەیاند، نووسینگەکانی پڕۆژەی “هەژماری من”، سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی داخراون، داواکارییەکانی فەرمانبەرانیش سنووردارکراون تەنها بە کردنەوەی ئەژمار لە بانکی بازرگانی عێراقی، سەر بە حکومەتی فیدراڵی.

لە 21ی شوباتدا دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە پابەندکردنی هەریەک لە “محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقی فیدرال و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پابەند بکات بە تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەو بانکە رێگەپێدراوانەی لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە هەڵدەبژێدرێن.

کامەران کەریم