لە ڕووداوێکی ھاتوچۆداچواركه‌س بونه‌قوربانی

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ قوربانی


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە سنووری قەزای کۆیە بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ منداڵێك گیانی لە دەست دا و سێ ھاووڵاتی دیكەیش بەسەختی بریندار بوون.

ھاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە:ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی تەقتەق بۆ کۆیە ڕووی داوە، کە لەجۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبیلێکی بارھەڵگر و ئۆتۆمبیلێکی تۆیۆتا ھیلۆکس بووە."

بەھۆی ڕووداوەکەوە سێ ھاووڵاتی بەسەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر کراون."

دواى گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە منداڵێکى تەمەن ٩ ساڵان بەناوى (باوان بڕیار ) گیانی لەدەست داوە.

کامەران کەریم