شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر باران کەشناسی کوردستان


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، بە هۆی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین پێشبینی دەکرێت ڕۆژی هەینی ١ی تشرینی دوەم بارانی بەخۆر لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
 
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، کۆی مۆدێلەکانی کەشوھەوا ھاوکۆکن لەسەر ھاتنی شەپۆلێکی چری بارانبارین بۆ سەرتاسەری ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای سوورە لە ناوچەکانی سعودیە لە ئێستادا کاریگەریەکانی بەردەوامە بە باران و تەرزەی بەخور.
 
دەشڵێت" پێشبینی دەکرێت رۆژی پێنجشەمە ٣١ی تشرینی یەکەم  کاریگەری ئەو بارستە ھەوا شێدارە بگاتە ناوچەکانی عێراق و رۆژی ھەینیش ١ی تشرینی دوەم بگاتە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی پێنج رۆژ کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە لەسەر کەشی ناوچەکە بەبارانی پچر پچر و ھەندێک کاتیش ھەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ لەگەڵیدا ئەبێت.
 
کامەران کەریم