لە ئەمڕۆوە تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان هاتوچۆ شارباژێڕ


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارۆچكەی شارباژێڕ لە سنووری سلێمانی سەبارەت بە داخستنی تونێلی پێشڕەو بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارۆچكەی شارباژێڕ بڵاوی كردەوە، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆكاری داخستنی تونێلەكە دەگەڕێتەوە بۆ چاككردنی سیستەمی هەواگۆڕکێ و ڕووناکی تونێلەکە.

کامەران کەریم