شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی به‌هێز بەڕێوەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی باران بەفر


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە _ هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی وتی: شەپۆلێکی بەهێزی تاوە بارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکە و تەرزه سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پێویستە ئامادەکاری بۆ له هەندێک شوێن ئامادەکاری بۆ بکرێت، چونکە لە هەندێل شوێن پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاودەکرێت بەتایبەت ناوچە نزمەکان.

ڕۆژ یەکشەممە و دووشەممە 2و3ی11ی2024، کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و چەقی شەپۆلەکەیە، بە گشتی بارانبارینەکەی گشتگیر و سەرتاسەری دەبێت لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی یەکگرتن و تێکەڵبوونی دوونزمە پەستان کە سەرچاوەکەی یەکەمیان لەدەریای سوورەوەیە و دووەمیان لەدەریای سپی ناوەڕاستەوەیە، ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبرووسکەی توند و تەرزە لەسەرجەم ناوچەکان هەیە.

کاریگەری شەپۆلەکە بە پلەیەک لەسەر ناوچەکانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانە (هەولێر، کەرکووک، گەرمیان، سلێمانی و ڕاپەڕین) بەهۆی هاتنی بڕێکی زۆری شێ ڕێژەیی لەدەریای سوورە ئەگەر هەیە زۆرترین بڕی باران لەم ناوچانە ببارێت.

کامەران کەریم