بەهۆی دانانی بۆمبەوە لە ناوچەیەکی هەرێم ڕێگەیەکی سەرەکی داخرا
(0) /
زایەڵە - بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای دهۆک بۆ میدیای پارتی رایگەیاند "بەهۆی هەبوونی تی ئێن تی لەسەر رێگەی دێرەلووک-ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بۆ زیاتر لە کاتژمێرێک رێگەکە داخرا".
ئاماژەی بەوەکرد، "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس، تیمەکان چوونە شوێنی رووداوەکە و مادەکەیان تەقاندەوە و ئێستا دۆخە ئاسایی بووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "تا ئێستا هۆکاری دانانی ئەو مادە (TNT) نازانرێت و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە".
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: