پارتی دەست بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەکات
(0) /
زایەڵە - پارتی دیموکراتی کوردستان هەنگاو بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم دەنێت و لیژنەیەک بۆ سەردانی لایەنەکان پێکدەهێنێت.
سالار عوسمان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی ڕایدەگەیەنێت ”پارتی به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له هه‌ڵبژاردن به ده‌ستی هێناوه، له ڕووی سایكۆلۆژیای حزبی ملیۆنییه‌وه قسه ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه داوایان كرد جه‌ماوه‌ر به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره بكه‌ن، چونكه كۆمیسیۆن به ده‌ستی عێراقه‌وه بوو، له ئه‌نجامدا جه‌ماوه‌ر به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی كرد و قه‌باره‌ی حزب و لایه‌نه‌كانی دیاریی كرد”.
سالار عوسمان، باس لەوە دەکات کە پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رگیز له سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی له‌خۆبایی نه‌بووه و نابێت، به‌ڵكوو له‌وه‌ته‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه له ساڵی 1992ـدا داكۆكی له كاری پێكه‌وه‌یی كردووه، هه‌ر بۆیه ئه‌و كات پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی دایه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئێسته‌ش دوای هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی ئه‌و حزبه و هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات، چونكه ئامانجی كاری به‌یه‌كه‌وه‌ییه و له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت كۆتاكانیش به‌شدار بن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه‌یش كه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌یان نه‌بووه، له‌ناو پرۆسه‌كه‌دا بن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: