بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت تەنها كار بەكارتی نیشتیمانی دەكرێت
(0) /
زایەڵە - پاسپۆرتی سلێمانی كوردانی دەرەوەی وڵات ئاگاداردەكاتەوە كە بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت كار بە سورەت قەیدی ئەلیكترۆنی ناكرێت و تەنها كار بە كارتی نیشتمانی دەكرێت.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی :ئاگاداری هاوڵاتییانی دەرەوەی وڵات دەكهینەوە، كە بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێك كار بە سورەت قەیدی ئەلیكترۆنی ناكرێت، چونكە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵی كاركردن بەو بەڵگەنامەیە راگیراوە.
بۆ دەركردن و نوێكردنەوەی پاسپۆرت تەنیا كار بە كارتی نیشتمانی دەكرێت، پێویستە هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان مۆڵەتی ٣٠ رۆژ وەربگرن لەبەرئەوەی تەواو بوونی كارتی نیشتیمانی ماوەكەی ٢٠ بۆ ٣٠ رۆژی پێ دەچێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: