هەوڵ و هەنگاوی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی هەمان ئاڕاستەڕێی ژیرانەی سەرۆک مام جەلالە

(0) / / گفتگو / زایەڵە مام جەلال یەکیتی


Nov 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سیروان محەمەد گەنجانی نوسەر و چاودێرلەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دەوڵەتی عێراق، بە هەموو پێکاتە سەرەکییەکانییەوە، لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەدا، نە دروستکردنەکەی بە پرس و پێباشبوونی هەموو پؽکاتەکان بووە و، نە تێکدانیشی لە توانا و حەزی هیچ یەکێک لە پێکاتەکانیدا دەبێت، نە بە گۆترە و بێ خوێندنەوە و بێ پلانی ستراتیژی دروستکراوە و، نە هەرگیزیش دەتوانرێت بشێوێنرێت.. هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ لەتکردن و ماڵ جیایی دەدرێن، لە دوو خاڵ ناترازێن،یان فشە و موزایەدە و ڕەخساندنی هەلی زیاتری کەسابەت و کۆمپانیایە لە سەر بنەمای گەمژاندنی خەڵک.
 
ـوتیشی،  یان سەر کێشانە بە بەرد و تاوێریی گەورە گەورە و زەبەلاحدا،لە پاش ڕوخانی ڕژێمی سەدام و، لە ناو حکومەتی نوێی عێراقدا، کە کورد دەستی هەبوو لە ئەو دروستکردنەوەیەدا، دەستێکی بنچینەییش، نزیکەی سەد جومگەی ئەمنیی و سەربازیی بەدەست کوردەوە بوو، ئەمە جگە لە سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆک وەزیران و، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ، کۆمەڵێک وەزیر و سەفیر و مودیر عام و..هتد.مام جەلال خۆ بە هەوانتە نەبوو کە پاش دەیان ساڵ لە خەبات ودەربەدەریی و کۆشش و  شۆڕش، جەختی لە پێکەوە ژیان و لەگەڵ یەکدا گونجان دەکردەوە، من زۆر ڕام لەو تێگەشتنە فراوان و تۆکمەیەی هەڤاڵی کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال بوو، دڵنیابوم هەم ئەو بە کۆمەڵێک ئەزموون و  دەرەنجامی ناوخۆیی و هەرێمیی و نێو دەوڵەتیدا گەیشتوە بە ئەو بۆچوونە، هەم باش لەوەش دڵئارام بووم هیچ کەسێک لە ئەو دڵسۆزتر نیە بۆ بەرژەوەندیی خەڵک و جەماوەری هەرێمی کوردستان.
 
ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەو هەوڵانەی لە ئەولای ئەوەوە، یان پاش ئەو دران بۆجیاکردنەوەی هەرێمی کوردستان و، هەموو ئەو بەر بەرەکانەیەی کە خەڵکان و هێزی دیکە کردیان بۆ دابەشکاریی، لە کاتێکدا لە واقیعیدا دەرەنجامەکەی دەبینین کە هەم بچوککردنەوەی پێگەی کورد و پانتایی نفوزی کورد بوو، لە هەمان کاتیشدا بچوککردنەوەی خۆیشیان بوو، لە ئەو ئاستەی کە وەک سەرکردە و پێگەی گەورە وڵاتان ئەژماریان بۆ دەکرا، بۆ ئەو ئاست و سەنگەی کە نەک نێو دەوڵەتی، بگرە هەرێمیی و ناوخۆیی عێراقیش بە چاویی سەنگینیی و قسە ڕۆیشتوییەوە نایانخوێننەوە.زۆر درێژەی پێ نەدەم، ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی ناویانە و دەینێن، بە ئاڕاستەی پێکەوە گونجان و ژیان لە واقیعی بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا، نەک تەنیا وەک میوانێک وناچارێک لە چوارچێوەی لە عێراقدا ژیان، بەڵکو وەک خاوەنێکی بنەڕەتیی و هاوبەشێکی سەرەکی ئەم وڵاتە، هەمان گرتنەبەری ئاڕاستەڕێی ژیرانەی سەرۆک مام جەلالە و، هەم کرۆکی ئەقڵ و ژیریی و واقیع بینییە.
 
کامەران کەریم