بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو بڵاوكرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە باران کەشناسی هەرێم


Nov 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد لە پیرمام زۆرترین بارانباریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە پیرمام باریوە كە 19.1 ملم بارانبووە، لە دوای ئەویش لە كەركوك كە بڕی 18.2 ملم باران باریوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كەمترین بڕی باران لە ئاكرێ بووە كە تەنها یەك ملم بووە و لە هەولێریش 2.6 ملم باران باریوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ناوچەكەی گرتووەتەوە لە سلێمانی 9 ملم، لە هەڵەبجە 4 ملم و چەمچەماڵ 9.4 ملم بارانباریوە.

هاوكات بڕی بارانبارین لە شار و شارۆچكەكانی دیكە بەم شێوەیە بووە:

سۆران 3 ملم

 خەبات 14.4 ملم

 هەڵشۆ 1.6 ملم، پێنجوین 6.2 ملم

 چۆمان 10 ملم

 بازیان 5.4 ملم

دەربەندیخان 6 ملم 

 حاجی ئۆمەران 7 ملم

کامەران کەریم