تیپی ناتینگهام پاش 36 ساڵ لە کۆڕی چوار تیپی سەرووی بەریتانیا جێگیر دەبێت
(0) /
زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێی نۆتینگهام فۆرێست دوای 36 ساڵ توانی ببێتە یەکێک لە 4 باشترین تیپی تۆپی پێی دوورگەکە.
بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1988 ـەوە تیپی تۆپی پێی نۆتینگهام فۆرێست توانی ببێتە یەکێک لە چوار تیپی یەکەمی تۆپی پێی ئینگلیزی.
نونو ئێسپیریتۆ سانتۆ، کە پێشتر تواناکانی خۆی لە دوورگەکە نیشان دابوو لە رێگەی سەرکردایەتی تیپەکانی وەک وۆڵڤرهامپتۆن و تۆتنهام، ئێستا لەگەڵ فۆرێست مێژووی تۆمارکرد.
فۆرێست یەکێکە لەو تیپانەی کە بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا، ئەورووپای بردەوە. تیپەکە لە ساڵانی 1979 و 1980 لەژێر سەرپەرشتی برایان کلۆف ئەفسانەیی نازناوی چامپیۆنزلیگی پلەی پاڵەوانی ئەورووپای بەدەست هێنا.
نۆتینگهام فۆرێست ئێستا لە پلەی سێیەمی دوورگەکەیە، بە 19 خاڵ لە پێش ئارسناڵ، ئاستۆن ڤێلا و چێڵسیەوە.
تێبينيێك بنێرە: