پارتی‌ لیژنه‌ی‌ دانوستانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكوومه‌ت دیاری‌ كرد

(0) / / کردستان / زایەڵە دانوستان پارتی


Nov 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم دەست پێ دەکات و دەستپێشخەرییەکی بۆ لایەنەکان ئامادەکردووە.

گه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ دانوستان بۆ پێكهێنانی‌ حكوومه‌تی‌ نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات، پارتی‌ ده‌ستپێشخه‌ری‌ ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان.

میدیای فەرمی پارتی بڵاویکردەوە مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە، لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی به‌شدارن له‌ لیژنه‌كه‌.

بەپێی هەواڵی میدیای ئەو حیزبە بڕیار وایه‌ دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، لیژنه‌كه‌ به‌ ئامانجی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكات.

کامەران کەریم