دڵشاد میرانی بۆ دەزگای میدیایی زایەڵە باسی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەکات
(0) /
زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە مامۆستا دڵشاد میرانی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی فەرمانبەران و مامۆستایان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی 10 ساڵە بەبەردەوام لەشەقامین بۆئەوەی مافی فەرمانبەرانی هەرێم بەگشتی و مامۆستایان بەتایبەتی دەستە بەر بکەین، لەم ڕوانگەوە ئێمە هاتین پەنامان بۆحکومەتی عێراقی برد، خۆتان ئاگادارن لەمانگی دەو بەدیاری کراوی لەمانگی 11 ، 96جار خۆپیشاندانمان کردووە،ئەم 96 جارە نەچڵێ دارمان شکاندووە،نەپەنجەی منداڵێک خوێنی لێهاتووە،بەشێوەیەکی سەردەمیانە کارمان کردووە، داوای مافی خۆمانمان کردووە.
مامۆستا دڵشاد وتیشی، خۆت دەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەهات بەهانامانەوە، هەربۆیە ئێمە پەنامان بۆحکومەتی عێراق برد،سوپاس بۆخوای گەورە لەحکومەتی عێراق بەجوهدی کەسانی وەک بەڕێزت وبەجوهدی ئەو دەیان نەفەرەی شەقام کە پشتیوان و پشتگیرمان بوون،بابەتی دادگای فیدراڵی بێتە ئاراوەکەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و موچەی فەرمانبەرانی لەدەستی هەرێم و بەغداد نەجاتدا،ئەو بەرداشەی فەرمانبەرانی تێ کەوتبوو لەنێوان هەرێم و،ناوەند نەیهێشت بەتەوتین کردن.
ڕونیشیکردەوە، تەوتین کردن، واتە موچە بەنیشتیمانی کردن لەڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکانەوە، ئەو بانکانەی سەر بە حکومەتی ناوەندەوەن ( بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین) ، حکومەتی هەرێم ویستی لەڕێگەی هەژماری منەوە تەوتین بکرێت، ئێمەش جارێکیتر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیمان دەربڕی، 265 هەزار واژوومان کۆکردەوە، واژووەکانمان تەسلیمی حکومەتی عێراقی و وەزارەتی دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و محمد شیاع سودانیمانی و جاسم محمدعبود سەرۆکی دادگا کرد، هەربۆیەئەم 265 هەزار ئیمزایە وایکرد کارەکانی تەوتین خێراتر بکرێت و بانکی ڕەشید و ڕافیدەین زوتر بێنە پێشەوە.
میرانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە پێمان وایە سەرەتای تەوتین بەکرداری دەستی پێکردووە لەپارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان 80% بەرەو سەرەوە تەنها بەتەوتین ڕازین لەڕێگەی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: