لە دامودەزگاكانی عێراق مامەڵە بە پارەی كاش نامێنێت
(0) /
زایەڵە - سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاكانی حكوومەت كردووە تا كۆتایی ئەمساڵ بەیەكجاری كۆتایی بە وەرگرتن و مامەڵەی پارەی كاش بهێنن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق :لە چوارچێوەی پرۆسە چاكسازییەكانی حكوومەت لە بوارەكانی دارایی و ئابووری، دووشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وزاری كرد.
سوودانی فەرمانی كرد مووچەی كارمەندانی كەرتی تایبەتیش هاوشێوەی گشتی بە بانكی بكرێت، بۆ ئەمەش وەزارەتی كار و كاوباری كۆمەڵایەتی و بانكی ناوەندی و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەتی راسپارد میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە بدۆزنەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزارەت و دامودەزگا حكوومییەكان كرد بۆ سەرجەم مامەڵە داراییەكانی حكوومەت كار بە پارەوەرگرتنی ئەلیكترۆنی بكەن، واتە پارەی كاش لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت نەمێنێ، بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارەش تا كۆتایی ئەمساڵ و رێكەوتی 31ی كانوونی یەكەم مۆڵەتی پێدان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: