نێزیک ١٩ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە
(0) /
زایەڵە - مانگی ڕابردوو 18,972 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بەمنداڵان بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/10/31) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18,972 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2,209 منداڵ داخڵ كراون.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 938 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 352 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 392 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 216 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 218 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 185 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 18,105 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 362 سۆنەر و 112 ئیكۆ و 32 نازور ئەنجام دراوە و 424 تیشك گیراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: