بڕیارە لەماوەی 10 رۆژدا تانەکان یەکلایی بکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە تانە


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی عێراق، راگەیاند، تائێستا 43 تانە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تۆمارکراون و ئەمڕۆ دەنێردرێن بۆ بەغداد. 

وتیشی، تانەکان رەوانەی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق دەکرێن و وردبینییان بۆ دەکرێت، پێدەچێت لە ماوەی 10 رۆژدا یەکلایی بکرێنەوە. 

باسی لەوەشکرد، تانەکان لەلایەن سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە تۆمارکراون.

کامەران کەریم