کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان


Nov 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، لە دوانیوەڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى دووبارە دروست بوونەوەى تەم لە هەندێک ناوچەدا، پلەکانی گەرما 1 بۆ  2 پلە بەرزدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024،  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى زوودا، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى

دهۆک  : 22 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21  پلەى سیلیزى

زاخۆ  : 22 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 13 پلەى سیلیزى

سۆران  :  20 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :  25 پلەى سیلیزى

کامەران کەریم