خەڵاتی نێودەوڵەتی دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
(0) /
زایەڵە - بەبوونی باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك، خەڵاتێكی نێودەوڵەتی دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە كۆنگرەی لوتكەی جیهانیی جەڵتەی مێشك لە بەغداد خەڵاتێك دەبەخشرێتە بەشی هەناویی مێشك و دەماری نەخۆشخانەی شار وەك باشترین و یەكەمین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق و زۆریی ئەو كەیسانەی تێیدا چارەسەردەكرێن.
تەندروستیی سلێمانی دەشڵێت، "رۆژی هەینیی داهاتوو لە كۆنگرەی جەڵتەی مێشك كە لەشاری بەغداد بەڕێوەدەچێت، خەڵاتی زێڕین بە نەخۆشخانەی شار دەبەخشرێت و خەڵاتەكە لەلایەن د. زانا عەبدولرەحمان، سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لە نەخۆشخانەی شار وەردەگیرێت وەك باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: