به‌شێك له‌مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری ده‌ده‌نه‌ حكومه‌ت

(0) / / کردستان / زایەڵە حکومەت کوردستان مامۆستای ناڕازی تەوتین هەژماری من


Nov 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گرووپێک لە مامۆستایان بەناوی مامۆستایانی ناڕازییەوە رایانگەیاند هەرجۆرە هەنگاوێک لە ژێر ناوی هەژماری من رەت دەکەنەوە و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەو مامۆستایانە راگەیەندراوێکی چەند خاڵییان خوێندەوە و تێیدا داوایان کرد مووچەکانیان لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق و لەناو پرۆسەی تەوتیندا جێ بکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتووە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی گەورە دژی هەر هەنگاوێک بە ئاڕاستەی فەوتانی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ی ئەمساڵ دەکەن.

ئەو مامۆستایانە بەشداری کردنی بانکی بازرگانی عێراق ناسراو بە تی بی ئای لە ناو پڕۆژەی هەژماری من رەت دەکەنەوە.

جیا لەوە رەخنەیان لە وەزارەتی پەروەردە گرت کە ژمارەیەک هەنگاوی نوێی لە پرۆسەی خوێندندا گرتووەتە بەر کە تێیدا راهێنەرێک لە قوتابخانەکان دیاریکراوە و راهێنان بە مامۆستایان دەکات.

ئێستا ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بوونەتە چەند بەشێکەوە و هەڵوێستی جیا جیا لەسەر پرسە جیاوازەکان دەخەنەڕوو.

کامەران کەریم