شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی لە کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە شاڵاو کۆسرەت ڕەشنودی


Nov 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول پێشوازی کرد لە نەسروڵڵا رەشنودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر. 
 
لە دیدارەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول سوپاسی کونسوڵی ئێرانی کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا وەک کونسوڵی ئێران لە هەولێر کاری کردووەو رۆڵی ئەرێنی هەبووە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و هیوای خواست لە ئەرکی داهاتووی سەرکەوتوو بێت.
 
بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت، شاڵاو کۆسرەت رەسول دیدگای یەکێتیی بۆ پێکهێنانی حکومەت خستەڕوو و جەختی لە بەشداری راستەقینەی لایەنەکان و حوکمڕانیەک لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان کردەوەو رایگەیاند کە ئەمە دیدو بەرنامەی یەکێتییە.
 
کامەران کەریم