ژن و پیاوێک لە دهۆک کوژران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی دهۆک


Nov 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری دهۆک تەرمی ژن و پیاوێکی گەنج لە ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژراوی دۆزرایەوە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک کە لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران، تەرمەکەیان دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە و و پیاوەکە تەمەنیان ٣٠ و ٣٥ ساڵان بووە .

هەر بە پێێ زانیارییەکان کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، تەنیا منداڵەکەیان کە تەمەنی پێنج مانگە، رزگاری بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بڵاونەکراوەتەوە.

کامەران کەریم